مەولود ابراھیم - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داهاتە ناوخۆییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و خەرجییەکانی حکومەت زۆر زیادی کردووە بۆیە حکومەتی هەریمی کوردستان کەمپینی ( بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشین راگەیاند.
بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتییە لە ( ١٨,١٨٣,١٧٥ ) هەژدە ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ١٧٥ دۆلار ( بە پێی لیستی هاوپێچ) .
رۆژی ١٧-٣-٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.
هەروەها رۆژی ١-٤-٢٠٢٠ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن بڕیاریاندا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن.
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه :
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: ٤٩٣
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
٠٧٧٠٥٥٩٠٠٠١
٠٧٥٠١٧٥١٩١١
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق