وەزارەتی بەرگری عێراق سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی کورد توماردەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 أبريل 2020

وەزارەتی بەرگری عێراق سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی کورد توماردەکات



کوڤان نوزاد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین


"یەحیا رەسوڵ" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی"
سکاڵای یاسایی لەسەر پەرلەمانتاری فراکسیونی سەوز (ئەلماس فازل )تۆماردەکات" .

تۆمارکردنی سکاڵاکەش لەبەر ئەوەیەکە خانمە پەرلەمانتارەکە هێرشی کردە سەر یەکێک لە سەربازەکانمان لە خاڵێکی پشکنینی پارێزگای کەرکوک.

"ئەڵماس فازل" ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، دوێنێ لەکاتی گەڕانەوەیدا لە سلێمانییەوە بۆ کەرکوک لەچوارچێوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبازگەیەکی سوپای عێراق رێگری لێکراو دەمەقاڵێی لێکەوتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق وتی: سوپاسی ئەو سەربازە ئازایە دەکەین بۆ ئەو پابەندبوونە بەرزەی بە یاساو مامەڵەکردنی بەشێوەیەکی دانایانە و عەقڵمەندانە لەگەڵ ئەو زیادەڕۆییەی کە بەرامبەری کراوە.
باوەڕمانوایە داگای عێراقی مافەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە.

ڤیدیۆی ساتی روداوەکە بڵاوکرایەوە، تێیدا دەردەکەوێت سوپای عێراق رێگری لە گەڕانەوەی ئەو پەرلەمانتارە بۆ کەرکوک دەکەن و ئەویش لەکاردانەوەدا بە زمانێکی توند هێرش دەکاتە سەریان و قسەیان پێدەڵێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق