بـارزان خـالد_نـاوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
نێچـیرڤان بارزانی، سەرۆکـی هـەرێمی کـوردستان سەردانی بەرهـەم ساڵح، سەرۆک کـۆماری عێراقی لە سلێمانی کـرد، هـەردوولا هـه‌لومه‌رجـی سیاسی و هـه‌نگـاوه‌کـانی دوای پێکـهێنانی حـکـومه‌تی عێراق و پێویستی چـاره‌سه‌ركـردنی قه‌یرانه‌کـانیان تاوتوێکـرد.
لە راگەیێندراوی کـۆبوونەوەکـەیاندا هاتووە: " له کـۆبوونەوەکـەیاندا باس له پێشهـاته سیاسیيه‌کـانی عێراق کـرا، هـه‌ردوولا به گرنگیيه‌وه جـه‌خـتيان له پێویستی چـاره‌سه‌ركـردنی قه‌یران و ناکـۆکـیيه‌کـان کـرده‌وه به ئاراسته‌ی هێنانه‌کـایه‌ی ئارامی، ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی هـاووڵاتیانی سه‌رجـه‌م ناوچـه‌کـان به هـه‌رێمی کـوردستانیشه‌وه".
هـەر بەپێی راگەیێندراوی کـۆبوونەوەکـە ھاتووە: "به بایه‌خه‌وه باس له پێکـهێنانی حـکـومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكـایەتی "مستەفا كـازمی" کـرا.
داكـۆکـييان له پشتیوانی و هـه‌ماهـه‌نگی له‌گـه‌ڵ حـکـو‌مه‌تى فيدراڵدا کـرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کـان، کـارکـردن بۆ دابينکـردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستی هاووڵاتیان، له‌پێناو تێکـشکـاندنی پاشماوه‌کـانی تیرۆر و سه‌قامگیری ئه‌منی له هه‌موو ناوچـه‌کـانی عێراقدا ".
سەرەڕای چـاره‌سه‌ركـردنی کـێشه کـه‌ڵه‌کـه‌بووه‌کـانی نێوان به‌غدا و هـه‌رێمى كـوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور، بەتایبەتیش یەكـلاكـردنەوەی پرسی بودجـە و مووچـەی فەرانبەران، لە کـۆبوونەوەکـە باس له پێویستی یه‌کـڕیزی و خـاوکـردنه‌وه‌ی گرژیيه‌کـان له عێراق کـرا.
به‌شێوه‌یه‌ک کـه هه‌موو هێز و تواناکـان بۆ ده‌سته‌به‌رکـردنی ئارامی، بژێويی خـه‌ڵک و ئه‌نجـامدانی چـاکـسازی بنه‌ڕه‌تی ته‌رخـانبکـرێن، له‌بری ناکۆکـی و ململانێی ته‌سک، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور خـزمه‌تی خـه‌ڵک و داخـوازیه‌کـانیان بکـرێت".
سەرۆکـی هـەرێمی کـوردستان و سەرۆک کـۆماری عێراق جـه‌خـتیان له يه‌كـڕيزى و ته‌بايى له هـه‌رێمی کـوردستان كـرده‌وه، به جـۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌کـان دوور له گرژی و ئاڵۆزی، تواناکـانیان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێویستی هاووڵاتیان، دابينكـردنی بژێویان، سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ته‌رخـان بکـه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق