بـارزان خـالـد_نـاوەنـدی ھـەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی پەروەردە روونکـردنەوەیەکـی دەربارەی ئەو قوتابیانە بڵاوکـردووەتەوە کـە بەهـۆی رێوشوێنەکـانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی کـۆرۆنا لە دەرەوەی وڵات گیریانخـواردووە و ڕایگەیاند، ئەگەر کـاتی هـاتنەوەیان ٢٠ رۆژ پێش دەستپێکـردنی تاقیکـردنەوەکـانی خـولی دووەمی پۆلە ناکـۆتاکـان بێت کـە لە ٩ـی ئاب ئەنجـامدەدرێت، دەتوانن تاقیکـردنەوەی خـولی یەکـەمی وەرزی دووەم ئەنجـام بدەن.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: "ئەگەر کـرانەوەی فڕۆکـەخـانەکـان کـەوتە پاش ٩ـی ئابی ٢٠٢٠ ، ئەوا قوتابیان دەتوانن تاقیکـردنەوەکـانی وەرزی دووەم ئەنجـام بدەن، کـاتی ئەنجـامدانی تاقیکـردنەوەکـانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکـان دیاریدەکـرێت.
بەمەرجـێک پێش دەستپێکـردنی ساڵی نوێی خـوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بێت، ئەگەر قوتابی دەرنەچـێت، دەرفەتی هیچ تاقیکـردنەوەیەکـی دیکـەی نابێت".
سەبارەت بە قوتابیانی ١٢ـی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کـردووە: "ئەگەر نەیانتوانی پێش ١١ـی تەمموزی ٢٠٢٠ ئامادەبێت، ئەوە خـولی یەکـەم بە نەهاتوو هەژماردەکـرێت و پێویستە لە خـولی دووەم لە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٠ تاقیکـردنەوەکـان ئەنجـام بدات، بەمەرجـێک مافی بەشداربوونی لە تاقیکـردنەوە گشتییەکـان وەرگرتبێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق