ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لیستێکیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ کردووە، ناوی هەموو ئەو بەرهەمانەیان دیاریکردوە کە هاوردەکردنیان قەدەغەیە یان باجیان خراوەتە سەر.
"بێگەرد تاڵەبانی"، وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەشێک لە بەرهەمە دەرەکیەکان وەک کولەکە و باینجان ٥٠٠ دینار باجیان خراوەتە سەر ئەگەر پێویست بکات باجی زیاتریشیان دەخەنە سەر".
وەزیری کشتوکاڵ دەشڵێت: "فەرمانبەرانی عەلوەکان و لیژنەکانی چاودیری بازاڕیان ڕاسپاردووە کە وردتر چاودێری بەرهەمی قەدەغەکراو بکەن".
"بێگەرد تاڵەبانی"، باسی ئەوەشیکردووە: " لە ئێستادا بەرهەمی خواروو ناوەڕاستی عێراق پێگەیشتووە بۆیە هەرچەندە دەرگای بازاڕی ناوەڕاستی عێراق بۆ جوتیارانی هەرێم واڵایە، بەڵام ئەوان بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆیانەوە پێویستیان بە بەرهەمی ئێمە نییە".
داواشی لە جوتیاران کردووە بایەخ بە هەمەجۆرکردنی بەرهەم بدەن بۆ ئەوەی لەکاتی ساغکردنەوە زیانیان بەرنەکەوێت، وەزارەتی کشتوکاڵیش کاری جدی دەکات بۆ دۆزینەوەی بازاڕ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق