فەیسبووک ئینتەرنێتی خۆڕایی دابیندەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 9 مايو 2020

فەیسبووک ئینتەرنێتی خۆڕایی دابیندەکات



بـارزان خـالد_تەکنەلۆژیا_نوێ ژین


کـۆمپانیای فەیسبووک رایگـەیاند، ئەپڵیکـەیشنێکـی نوێی بەناوی "Discover" دروستکـردووە و لە رێگـەیەوە بەبێ هەبوونی پاکـێجی ئینتەرنێتیش دەتوانرێت داخـڵی زانیارییەکـان ببیت.

ماڵپەڕی حـوڕە بڵاویکـردەوە: "کـۆمپانیای فەیسبووک رایگـەیاندووە، ئەو ئەپڵیکـەیشنەی لەپێناو ئەو کـەسانەدا درووستکردووە کـە ناتوانن پاکـێجی ئینتەرنێت بکـڕن و لەگـەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە زانیارییە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لە ئەپڵیکـەیشنە نوێکـەدا، بەکـارهێنەر دەتوانێت سەردانی هەموو ماڵپەڕێک بکـات و نوسینەکـانیان بخوێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت تەماشای وێنە و ڤیدیۆ بکـات، گوێ لە دەنگ بگرێت."

لەلایەکـی دیکـەوە ماڵپەڕی تێک کـرانچ بڵاویکـردەوە: "چاوەڕێدەکـرێت ئەپڵیکـەیشنە نوێکەی فەیسبووک ئەوەندە مێگابایت بۆ بەکارهێنەر دابینبکـات کە گەڕانی ئاسایی پێ ئەنجامبدات".

ئەوەش هاتووە: "ئەپڵیکەیشنەکـە تەنیا بۆ سیستمی ئەندرۆیدە، لە ئێستادا لە هەندێک وڵاتدا بەردەستە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەپڵیکەیشنەکە لە هەندێک وڵاتدا تاوەکو ١٠ مێگابایت و لە هەندێک وڵاتی دیکەشدا تاوەکو ٢٠ مێگابایت ئینتەرنێت بە بەکارهێنەر دەبەخشێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق