ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
شەوی رابردوو لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا پۆلیسێک بەناوی( شاخەوان عەباس) لەگەڵ مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەڵەبجە، لە لایەن ژمارەیەک راوچیەوە ھێرشی کراوتە سەر و بە سەختی بریندار کراوە.
مولازم فەرمان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەڵەبجە رایگەیاند، ئەو کارمەندەمان لەکاتی ئەرکدا لەگەڵ کۆمەڵێک پۆلیسی دارستان، کە سەردانی ڕووباری سیروانی لە ناوچەی نەورۆلی کردووە، بۆچاودێریکردن و کۆکردنەوەی تۆڕی ڕاوچیانی ماسی،بەڵام بە سەختی بریندارکرا، بەھۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
ھاوکات لێکۆلینەوە بۆ بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی دەستیپێکردووە، و بۆ ئەوەی تاوانباران بە تووندی ڕووبەڕووی سزا بکرێنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق