شــوان امین_نـاوەندی هــەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەبوونی چەند تاوانێکی دزیکردن لەناوشاری ڕانیە چەند تاوانبارێک دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند: "هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە بە بونی چەند تاوانێکی دزیکردن لەناو شاری رانیە لە گەڕەکی نەورۆز، دوای بەدواداچون دەرکەوتوە کە روداوی دزیکردنەکان لەلایەن چوار تۆمەتبار بە هاوبەشی ئەنجام دراون."
ئاشکراشیکرد: "کە بە پشت بەستن بە بەڵگەکان و کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە تاوانباران، توانراوە شوێنیان دەست نیشان بکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا بگیرێت کە تاوانەکەى پێ ئەنجامدراوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەر چوار دەستگیرکراوەکە لە دایکبوى ساڵى "۲۰۰۱"ن و دانیشتوى راپەڕینن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق