بەڤیدیۆ..پلانی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ئامانج لەهاتنی بۆ هەرێمی کوردستان چیە؟  - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 يوليو 2020

بەڤیدیۆ..پلانی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ئامانج لەهاتنی بۆ هەرێمی کوردستان چیە؟ 



بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


ڕۆژی دووشەممە، ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەزارەتی بەرگری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی بە بەشداری فڕۆکە "ئێف-١٦ "ـەکانی بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی "چڕنووکی هەڵۆ" ڕاگەیاند. 

لە درەنگانی شەوی ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە قەندیل، مەخموور و شنگال بۆردومان کرد.

لەلایەکی دیکەوە ناوچەکانی "شاخی دڕەبی لەوەرتێ، کەڵەکێ باڵەییان لەدۆڵێ باڵەییان، بناری قەندیل لە دەڤەری برادۆست و ناوچەی خواکورک" لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کران.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا پێگە و بنکەی تیرۆریستان بەسەریاندا خاپوور دەکەن، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەش بۆ بەرگریکردن بووە، کە هەڕەشەکانی پەکەکە لەسەر سنوور و بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی پۆلیسی تورکیا رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات، ٨١ ئامانجی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان پێکاوە".

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتین لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە زەمینەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە. 

بەگوێرەی دەستووری عێراق، پاراستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دایە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەو هێرشەی سوپای تورکیا، کە بە ١٨ فڕۆکەی جەنگی ئەنجام دراوە، دژی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی و بنەما نێودەوڵەتییەکانە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی ھەینی ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دووبارە پێكدادانی توند لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لە گوندی کاشانی ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ ڕوویدا، توركیا لە رێگەی فرۆكەی سەربازی بۆردومانی ناوچەكەی كردوە و گەریلاكانی پەكەكەش بەچەكی قورس رووبەڕووی سەربازانی سوپای توركیا بونەتەوە.

چوار ڕۆژ لەسەر بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ ناوچەکانی ناوچەکانی شنگال، قەرچووخ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکورکیان تێدەپەرێت و جارەکی دیکە بۆردوومانەنی تورکیا بۆ ناوچەکانی ھەرێم دەستپێکردەکاتەوە.

 ١٩ـی حوزەیران، بۆ جارەکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا ناحیەی شێلادزیان بۆردوومان کرد و بەم ھۆیەوە پێنج ھاوڵاتی شەھیدکران، شەوی شەممە ٢٠ـی حوزەیران، هێزێکی دیکەی کۆماندۆی تورکیا بۆ پالپشتیکردن لە ھێزەکەیان پەڕیونەوە نێو خاکی عێراق.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق