ھەولێر.. دوو تاوانبار دەستگیرکران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 3 يوليو 2020

ھەولێر.. دوو تاوانبار دەستگیرکران


ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لەناو بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر، لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شوێنە گرینگەکان ڕووبە ڕووی دوو تاوانبار بوونەوە.
لە راگەیەندراوەکادا ھاتووە،دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) کە پێشینەی تاوانیان ھەبووە، ئەفسەرێک و دوو کارمەندییش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، سەرای زامداربوونیان بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی ھەولێر  توانیان تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوشدا، تۆمەتبارەکان  بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە، بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف ٧٥ی و دەمانچەی جۆری تارق تەقەی زۆریان کردووە و ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە، بەڵام ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر توانیان دەستگیریان بکەن، دەستیشیان گرت بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق