بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌رێم ڕایگەیاند، ھاوشێوەی دابەشکردنی بڕە خۆراک کە بەسەر کەمدەرامەتان دابەشکراوە، بڕی ١٥ ملیار دیناریش وەک پارە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دروستکردنی چەند لیژنەیەک دراوە بۆ ئەوەی لیستی ناوەکان ئامادە بکەن.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌رێم رایگه‌یاند: "ھاوشێوەی دابەشکردنی بڕە خۆراکەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەر کەمدەرامەتان دابەشی کرد، هه‌روه‌ها بڕی ١٥ ملیار دیناریش وەک پارە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش دەکات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دروستکردنی چەند لیژنەیەک دراوە بۆ ئەوەی لیستی ناوەکان ئامادە بکەن و دوای تەواوبوونی لیستەکەش بەپێی میکانزمێک بڕی پارەکە دیاری دەکرێت، بە شێوەیەک کەلێنێکیان بۆ بگرێت و بەشی پێداویستی ماوەیەکیان ببێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "بەگوێرەی ئەو كارانەی تاكو ئێستا كراون، ھەولێر ٤٥ هه‌زار و ٥٠٠، سلێمانی ٣٢ هه‌زار و٥٠٠، دھۆک ٣٢ هه‌زار و ٥٠٠، ھەڵەبجە ٥ هه‌زار و ٢٠٠، گەرمیان ٦ هه‌زار و ٢٠٠ و راپەرین ٧ هه‌زار و ٨٠٠ كەمدەرامەت پارەكەیان بەسەردا دابەشدەكرێت".
سه‌باره‌ت به کاتی دابەشکردنی پارەکە ناوبراو ئاشكرایكرد، بەهۆی دابەشكردنی مووچەوە كارەكانی لیژنەكە دواكەوت، چاوەڕێ دەكەین كارەكانی لیژنە فەرعیەكان لە هەفتەی داهاتو تەواو ببێت و لەنزیكترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی ١٥ ملیار دینارەكە بكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق