دێـریـن ڕەسوڵ_ئابووری_نوێ ژین
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تەمموزی٢٠٢٠، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، لە ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەسەرووی ٤٢دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤دۆلار ٦٤سەنت مامەڵەی پێوەکرا، وە بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمەریكیش بە ٤٠دۆلار و ١٧سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ڕۆژی ١٢ـی نیسانی ئەمساڵ، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و نەن-ئۆپێک (non-OPEC)، واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس کرد بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٩.٧ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە ٩ملیۆن و ٧٠٠هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق