ئوسامە ئەحمەد-ناوەندی هەواڵ-نوی ژین
زانکۆی جۆنز هۆبکنزی ئەمەریکی بڵاویکردۆتەوە، لە جیهاندا ڕۆژانە زیاتر لە ١٧٤هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆماردەکرێت کۆی گشتی ژمارەی توشبووانیش نزیک دەبێتەوە لە ١١میلۆن کەس.
ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٥٢٤هەزار و ١٨٨کەس هاوکات ژمارەی ئەو توشبووانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە ٦میلۆن و ١٥٥هەزار و ٤٦٨ کەسە، کۆی گشتی ژمارەی توشبووانیش ١٠میلۆن و ٩٩٢هەزار ە ٤٥٧توشبووە.
لەڕێزبەندی ئەو وڵاتانەی لەجیهاندا زۆرترین ژمارەی توشبووانیان تۆمارکردووە، ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ڕێزبەندییەکەدایە بە تۆماکردنی ٢ملیۆن و ٨٣٧هەزار و ١٨٩ توشبوو لە دوای ئەویش هەریەک لە( روسیا، پیرۆ ، بەریتانیا، تشیلی ئیسپانیا، ئیتاڵیا) زۆرترین ژمارەی تووشبوونیان بە کۆرۆنا لە جیهاندا تۆماکردووە.
لەناو وڵاتانی عەرەبیشدا "سعودیە" لە پلەی یەکەمی ئەو وەڵاتانەدایە زۆرترین تووشبووی تۆمارکردووە کە ١٩٧هەزار و ٦٠٠ کەسە دواتریش قەتەر بە تۆمارکردنی ٩٧هەزار و ٨٠٠ توشبوو پلەی دووەمی ڕێزبەندی وڵاتانی عەرەبی گرتووە هەر یەک لە وڵاتانی میسر ٧١هەزار و ٢٠٠ تووشبوو عێراق ٥٣هەزار و ٧٠٠ کەس ئیمارات ٤٩ هەزار و ٤٠٠ تووشبوویان تۆمارکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق