بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو لایەن لە بنەسڵاوە تووشی شەڕ و دەمەقاڵێ بوون و هاوڵاتییەکیش ڕۆشتووە ناوبژییان بکات، گولـلەیەکی بەرکەوتووە و کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی دەمەقاڵێ و شەڕەتەقە و كوژرانی هاوڵاتییەك لە شارۆچكەی بنەسڵاوە ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و پاش نیو كاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.ع.ئـ) و (م.س.ئـ) دەستگیركرد".
ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كە لەسەر كێشەیەك بەشەڕهاتوون و دواتر تەقەیان كردووە، لە كاتی تەقەكردنەكەشدا كەسێك بە ناوی (مەجید بەكر عەبدولكەریم) ویستوویەتی ناوبژیوانییان بكات، بەڵام گوللەیەك بەر سكی كەوتووە و گیانیلەدەستداوە.
تۆمەتباران بەپێی ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادان، بەندكراون و روبەڕوی یاسا كراونەتەوە".
تۆمەتباران بەپێی ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادان، بەندكراون و روبەڕوی یاسا كراونەتەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق