ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 7 يوليو 2020

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرا دەکرێت


کۆڤان نەوزاد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر، بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەکردنی هەموو کێشە هەلپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختیشی لە گرنگی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی کردەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق