بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، دوێنێ شەو بەھۆی پێوەدانی دووپشکەوە لە قەلادزی منداڵێكی پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شهوی ڕابردوو منداڵێک بەناوی (س.ع.ح) تەمەن ٥ ساڵان، دانیشتووی گوندی خەندەکە سەر بەناحیەی ژاراوەی قەڵادزێ، بەبێ هۆشی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی".
ئاماژە بەوەشکراوە: "به گوێرهی ڕاپۆرتی پهیمانگایی پزیشكی دادوهری سلێمانی منداڵهكه دووپشك پێوهی داوه و بهو هۆیهشهوه له نهخۆشخانهی سلێمانی گیانی لهدهستداوه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق