ئەمریکا سزایی نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 29 أغسطس 2020

ئەمریکا سزایی نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت


ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە لەبارەی سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکان بەسەر ئێراندا و رایگەیاند، هەر وڵاتێک مامەڵەی چەک لەگەڵ تاران بکات دەخرێتە لیستی سزاکانی واشنتۆنەوە‪.‬

کێلی کرافت، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "ئەگەر چەکی پێشکەوتوو بکەوێتە دەست ئێران، داهاتووی پرۆسەی ئاشتەوایی و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێتە مەترسییەوە، پێویستە سەرجەم سزانیودەوڵەتیەکان جارێکی تر بەسەر ئێراندا بسەپێنرێنەوە‪".‬

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریشیدایە ئەو لایەن و وڵاتانەی کە گەمارۆی چەکی سەر ئێران پێشێل دەکەن و لەو رووەشەوە وتی: "واشنتۆن رێگە نادات هیچ وڵاتێک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک لەگەڵ ئێران بکات، هەر کەس و دامەزراو و وڵاتێک کە هەوڵ بدات گەمارۆی چەک لەسەر ئێران ببەزێنێت، دەخرێتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە‪".‬

دوای ئەوەی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو لە درێژکردنەوەی وادەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران، لەئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە کە سەرجەم سزا نێودەوڵەتیەکان بۆ سەر ئێران بگەڕێنێتەوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق