کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 18 سبتمبر 2020

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە


ھۆزان احمد-کەش و ھەوا-نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند". ئاسمان پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو  پلە نزم دەبنەوە".

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٩ پلە و نزمترین  ٢٥پلە دەبێت ، لە سلێمانی ٣٨بە ٢٣ پلە دەبێت ، لە دھۆک٣٩ بە ٢٣پلە دەبێت ، لە کەرکوکیش ٤٠ بە٢١پلە دەبێت.

لەبارەی کەش و ھەوای سبەی ، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٧پلە و نزمترین ٢٣پلە دەبێت ،لە سلێمانی ٣٦ بە ٢٢پلە دەبێت ، لە دھۆک ٣٧بە ٢١پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٩ بە٢٠پلە دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق