باڵیۆزی ئه‌مریكا حکومەتی عێراق ئاگادار دەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 30 سبتمبر 2020

باڵیۆزی ئه‌مریكا حکومەتی عێراق ئاگادار دەکاتەوە


عەزیز علی_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

باڵیۆزی ئه‌مەریكا له‌ عێراق ڕایگەیاند، هەرچی زووە پێویستە حكومه‌تی عێراق كۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی سه‌وز بكات.

ماتیو توولەر، بالیۆزی ئەمریکا لە عێڕاق پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کردوو ڕایگەیاند: "دەبێت حکومەتی عێڕاقی کۆنتڕۆڵی ناوچەی سەوز بکات و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ناوچه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراون كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكۆمه‌تدا نین".

ماتیو توولەر، دووپاتیشی کردەووە: "هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان زیادیان كردووه‌ و خاکی عێراق به‌ ئامانج ده‌كه‌ن، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره‌ هێرش و كرده‌وانە ببێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریكردن له‌ سه‌روه‌ری خاکی عێراق و ناوچەکە بە گشتی".

قسەکانی بالیۆزی ئەمریکا، دووای ئەوە دێت چەند ڕۆژێک بەر لە ئەمڕۆ لەلایەن چەند هێزێکەوە بالیۆزخانەکەیان لە بەغدای پایتەختی عێڕاق درایە بەر هێرشی مووشەک، بڕیاریشیاندا سەرجەم کارمەند و هێزی بالیۆزخانەکە بنێردرێنە هەولێر تا لە هێرشی ئەو هێزانە بە دووربن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق