ڕەوشی کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 19 سبتمبر 2020

ڕەوشی کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان


ھۆزان احمد_کەش و ھەوا_نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردووە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٩ پلە و نزمترین پلە ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٧ بە ٢٣ پلە دەبێت، لە دھۆک ٣٧ بە ٢٣ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ٤١ بە ٢٣ پلە دەبێت.

لەبارەی کەش و ھەوای سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٨ بە ٢٣ پلە دەبێت، لە دھۆک ٣٨ بە ٢٢ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ٤١ بە ٢٤ پلە دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق