وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگ دەردەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 19 سبتمبر 2020

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگ دەردەکات


ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت.

لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە: "بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار و لە پێناو نەهێشتنی قۆرغکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەمووان و زیادکردنی داهاتی گشتییدایە ئەم بڕیارەمان دەرکردووە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق