گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
كۆلۆنێڵ بیل ئێربن، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا ڕایگه‌یاند: "بۆ زیادكردنی ده‌وریه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ڕاداری سێنتینێڵ و بۆ پشتیوانیش له سه‌ربازانی ئه‌مریكا، له ناوچه‌ی ئارامی سووریا زرێپۆشی جه‌نگی برادلی ڕه‌وانه كراون.
ئێربن، وتیشی: " بەهۆکاری ئەمنی ناتوانین ژمارەی ئەو زریپۆشانە بڵێین، کە ڕەوانەی خۆرهەڵاتی سوریامان کردووە.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوانه به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدانە به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به ئامانجی پاراستنی هێزی هاوپه‌یمانی گۆڕانكاری كراوه له باره‌ی پێگه‌كانی هێزه‌كه له ناوچه‌كه‌دا.
وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، ئاماژەشی بەوەدا: "پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆتۆمبێله‌كانی برادلی ڕه‌وانه‌ی سووریا كراوە، وە ئه‌مریكا به‌دوای پێكدادانه‌وه نییه له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا له سووریا، به‌ڵام به‌پێی پێویست هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌پارێزێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق