سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کۆڵبەریی، بازاڕو ناوچە سنورییەکان لە سێ پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان رێکبخاتەوە.
نادر سادقی، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند،"هیوادارن بەو هەنگاوە بەرەنگاری بە قاچاخبردنی کاڵا و دراو ببنەوە و بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکان چارەسەر بکەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیر لەو وڵاتە، پەیڕەوی رێکخستنی هاوردە و هەناردەی کاڵای لە بازاڕو ناوچە سنورییەکانی ورمێ، سنە و کرماشان پەسەندکردووە.
بەهۆی خراپی دۆخی ئابورییەوە ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵات روویان لە کاری کۆڵبەری کردووە و ساڵانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران نزیکەی ١٠٠ کۆڵبەر دەکوژرێن.
بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٥٠ کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە ١٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق