سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە بواری پەروەردە کۆبوونەوەیەکی بۆ پلاندانان لەپێناو دروستکردنی ١٠٠٠ قوتابخانەی نوێ لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدا و تێیدا جەخت لەسەر ناوچە گوندنشینەکان کرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی،" لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومی پەیوەندیدار بە بواری پەروەردە بۆ قسەکردن سەبارەت بە هەنگاوەکانی دروستکردنی ١٠٠٠ قوتابخانەی نوێی سەردەمیانە لەسەرتاسەری عێراق ئەنجامدا."
لە کۆبوونەوەکەدا کازمی ئاماژەی بەوەکرد، ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ عێراقییەکان بەندە لەسەر گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی دۆخی پەروەردە و فێرکاری و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو، ژێرخانی ئابوری.
هاوکات، سەرۆکوەزیران پێداگریکرد لەسەر ئەوەی پلانی دروستکردنی قوتابخانەکان دەبێت گشتگیربێت و هەموو عێراق بگرێتەوە و پێشینەش بۆ ناوچە گوندنشینەکان دەبێت.
لە پێشنیازکردنی جۆر و کوالێتی قوتابخانەکان سەرۆکوەزیران ١٠ نمونەی قوتابخانەی نوێ و سەردەمیانەی پێشنیازکردووە، کە بەپێی پێوەرە جیهانییەکانن و داوای کردووە باشترین و گونجاوترینینان هەڵبژێردرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق