سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ- نوێ ژین
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی گەراجەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل ناچار دەکرێن رۆژانی هەینی و پشووهكان لە کارکردن بەردەوام بن، دەشڵێن، دەبێت نرخى گەراجەکان لە نێوان هەزار دینار تاوەکو هەزار ٥٠٠ دینار بێت و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر تووشی سزا دەبن.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،" بەجۆرێک ئەو گەراجانەی کە کۆنکرێت یان قیرتاوە لەگەڵ بوونی سەقف بۆماوەی شەش کاتژمێر تەنها هەزار و ٥٠٠ دینارە و لەو کاتە زیاتر دەبێت بە دوو هێندە، ئەو گەراجانەی تەنها کۆنکرێت یان قیرتاوە بۆ شەش کاتژمێر هەزار و ٢٥٠ دینار وەردەگیرێت و بۆ ئەو گەراجانەش کە زەوییەکەی گڵ و تێكهڵهیه و سەقفی نییە بۆ شەش کاتژمێر تەنها هەزار دینار وەردەگیرێت، هەرکاتێک خاوەنی گەراجێک لەو نرخە زیاتر وەربگرێت توشی سزای مادی یان داخستن دەبێتەوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئاگاداری سەرجەم خاوەن گەراجەکان دەکەینەوە بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستە و شەقامەکان رانەگرن.
باس لەوەشکراوە، لەکاتی سەرپێچیدا سزای مادی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە لهلایهن بهرێوەبهرایهتی هاتووچۆوه و خاوەنی گەراجەکەش لهلایهن لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتهوه دەدرێت.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بەشێک لە خاوەن گەراجەکانى سلێمانى بەبێ بوونى هیچ پێوەرێک نرخیان دیاریکردووە و ئەوەش بۆتەهۆى دروستبوونى ناڕەزایەتى لاى بەشێک لە هاوڵاتیان و شۆفێران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق