وەزیری کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی دەرکرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 سبتمبر 2020

وەزیری کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی دەرکرد


شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


بێگەرد تاڵەبانی ، وەزیری کشتوکاڵ ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به‌ پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ری ده‌ركردوه‌، یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ باجی گومرگی له‌سه‌ر هێلكه‌ی تروكاندن وە كەرتی پیشەسازی پەلەوەر.


ئەمڕۆ ۲۸ـی ئەیلولی۲۰۲۰ بێگەرد تاڵەبانی،وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند:"کە لەگەڵ کاک کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەرم كرد، كە پێكهاتووە لە نوێنەری سەرجەم خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان، سەربڕخانەکان، كارگەكانی ئالیك، هەڵێنەرەكان و كۆمەڵە پەلەوەریەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتی پەیوەندارەکانی وەزارەتمان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بە كۆی دەنگ چەند بڕیارێكماندا بەردەوامیدان بە باجی گومرگی لەسەر هێلكەی تروكاندن".


باسی لەوەشکرد:"تەنها خاوەن هەڵێنەرەكان دەتوانن هێلكە تروكاندن هاوردە بكەن بە پێی توانای خۆیان، دامەزراندنی سندوقی پاڵپشتی كەرتی پەلەوەری، زیادكردنی باج لەسەر پارچەكانی مریشك، ئاسانكاری كرێی كارەبا و سۆیە دەكرێت بۆ كارگەكانی ئالیك، لە بەرامبەردا پێویستە ئەوانیش نرخی ئالیك دابەزێنن بۆ ئەوەی نرخی مریشك لەسەر هاوڵاتی كەم بێتەوە".


لە کۆتیایدا ئاماژەی بەوەشکرد:" پڕۆژە یاسایەكمان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ پێداچوونەوە بەكاری سەرپەرشتی پڕۆژە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەریەكان لەگەڵ قەرزە كەڵەكە بووەكانی سەر پڕۆژەكان بكرێتە قەرزی درێژخایەن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق