ئاسایشی راپەڕین: دەستمان بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 سبتمبر 2020

ئاسایشی راپەڕین: دەستمان بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت


 

سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ- نوێ ژین  


ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەری کریستاڵدا، کە لەناو تایەی سپێری ئۆتۆمبیلێکدا حەشاردرابوو، دەشڵێت، چوار کەسیش لەسەر مامەڵەکردن بەو ماددەیەوە دەستگیرکران.


ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند،" توانرا لەلایەن هێزەکانیانەوە، لە بازگەی بانوەقەل بە فەرمانی دادوەر کەسێک دەستگیربکەن، کە چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ کە لەناو تایەیی سپێری ئۆتۆمبیلێکی جۆری هۆندا سۆناتادا حەشاردابوو."


ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکەدا دانی بەوەداناوە کە ویستوویەتی ماددەکە بگوازێتەوە بۆ قەزای زاخۆ و دواتریش سێ کەسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکراون و دانیان بە کارەکەیاندا ناوە.


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی ١٤ی ماددە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکەیان رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر کراوە.


لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەراگرتنی بڕی جیاوازی ماددەی هۆشبەریان راگەیاندووە و باسیان لەوەشکردوە، هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی ترانزێدی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئێران و ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی دیکەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق