سۆزیارکەریم-کەش و هەوا -نوێ ژین
کەشناسێکى عێراقى پێشبینى دەکات، لەچەند رۆژى داهاتوودا کەشوهەوا باراناوى بێت و کاریگەریى لەسەر ناوچە جیاجیاکانیش هەبێت.
حوسێن ئەسەدى کەشناسى عێراقى رایگەیاند،" ئاماژەکانی کەشوهەوا دەریدەخەن لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پێشبینیش دەکرێت لەهەفتەى یەکەمى مانگى داهاتووشدا کاریگەرى هەبێت بۆ سەر ناوچە جیاوازەکان بەتایبەت ناوچەکانى باشورى خۆرهەڵات و باکور، دەشڵێت، ئەوە لەئەنجامى کۆمەڵێک گۆڕانکارى دەبێت و ئەو گۆڕانکارییە لەژێر چاودێریە و تا ئەوکاتەش پێشبینى کەشوهەوایەکى جێگر لەناوچەکان دەکرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەمڕۆ دووشەممەوە پلەکانى گەرما دابەزین بەخۆیەوە دەبێنیت و لەچەند رۆژى داهاتووشدا لەنێوان بەرزبونەوەى کەم و دابەزیندا دەبێت.
کەشناسە عێراقییەکە باسی لەوەشکردووە، ناوچەکە لەقۆناغى راگوزەرى لەهاوینەوە بەرەو پایز دەڕوات و گۆڕانکاریەکانیش لەسیستمى کەشوهەوادا خێرا دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق