بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کۆبوونەوە و سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، تورکمانەکان رۆڵی دیار و بەرچاویان لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دۆخی پێکهاتەکان و بەتایبەت تورکمان تاوتوێ کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان و لێبووردەیی کردەوە، بە شێوەیەک کە هەموو پێکهاتەکان یەکسان بن.
له بهشێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا ئایدن مەعرووف، وهزيرى ههرێم بۆ كاروبارى پێكهاتهكان پوختهيهكى دهربارهى دۆخى پێكهاته ئايينی و نهتهوهييهكانى ديكهى كوردستان و كاروبار و پێداويستييهكانيان خستهڕوو، ئاماژهى به خوێندنى توركمانى و سريانى و چالاكييه كولتوورى و ڕۆشنبیرییهکان كرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق