کەنداڵ ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
لە ئۆپراسیۆنێکی، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، سێ چەکداری داعش دەکوژرێن و کەسێکیش بە دیل دەستگیردەکرێت.
لە کاتی دانانی، بۆرسەیەکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و سوپای عێراق، لە قەزای خوورماتوو، سێ چەکداری داعش کوژران و چەکدارێکی تریش بە دیل دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی، راگەیاند، "شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ۲۷ لەسەر ۲٨ـی ئەیلوولی۲۰۲۰ بەشی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی بە هەماهەنگی، لەگەڵ لیوای ۲٥ـی سوپای عێراق، لە نێوان گوندەکانی "خدر وەلی و سەمبور و ئاخ چەمەشەتدا"، کە بە سێ ڕێیانی خورماتوو - نەوجول - قادرکەرەم ناسراوە لە قەزای خورماتوو، بۆرسەیەکی هاوبەش بۆ چەکدارانی داعش دادەنێن".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەو پلانەی کە دانرابوو سەرکەوتوو بوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی داعشەکان گیراوە، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا پیکاب بووە.
ئەو سەرچاوەیە، ئەوەشی خستەڕوو، لە هەڵمەتەکەدا دوو کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بە سووکی برینداربوونە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق