ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی باڵادا دەکات، ناوی ئەو کەسانە و پۆستەکانیان کە لەلایەن مستەفا کازمییەوە دەستنیشانکراون:
١- ئەندازیار منهەل عەزیز، پارێزگاری بەغدا.
٢- سالم جەواد، بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی.
٣- خالید عوبێدی، بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری.
٤- مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی نیشتمانی.
٥- سوها داوود، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان.
٦- فالح یونس، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.
٧- حەسەن حەلبووس، سەرۆکی دەستەی کاخەزە داراییەکان.
٨- سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە.
٩- عەلا جەواد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.
ماوەیەکە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لە پۆستە ئیداریەکاندا دەکات، لە ئیستاشدا گۆڕانکاری لەچەند پۆستێکی باڵای عێراقدا کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق