شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ۱٤ی ئەیلولی۲۰۲۰،ستیفن هوکى باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى راگەیاند:بەریتانیا بەشێوەیەکى باش لە بوارى ڤاکسینى کۆرۆنا کاردەکات.
ناوبراو ووتیشی:کە بەتایبەتى زانکۆى ئۆکسفۆرد و گەشبینین بە نزیکبوونەوەى وادەى پشتبەستن بەو ڤاکسینەى زانکۆکە کارى لەسەر دەکات بەم نزیکانە پشت بە ڤاکسینەکەى زانکۆى ئۆکسفۆرد دەبەسترێت بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا و لە عێراقیش بەردەستدەبێت ڤاکسینەکە تەنها بۆ بەریتانیا نییە، بەڵکو بۆ عێراقیشە، ئەوەش بەهۆى هاریکارى دوو قۆڵى هەردوو وڵاتەکە".
شایەنی باسە:لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەجیهاندا تا ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ دۆزینەوەی ئەم پەتایە نەدۆزاوەتەوە ،کە زۆربەی وڵاتان لەهەوڵی ئەوەدان بەزوترین کات چارەسەری بکەن و گشت جیهان لەم پەتایە ڕزگاربکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق