ئەمــیر عبدالواحید ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
لە ڕاگەیندراوێکدا قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند:” هەر کەسێک بە بەستنی ماسکەوە پابەند نەبێت ئەوا بەبڕی ”٢٠” هەزار دینار سزادەدرێت، دەشڵێت، بڕیاردراوە رێژەی ٥٠٪ی ئەو غەرامەیەی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بدرێت بەو مەفرەزەیەی غەرامەکە دەنوسێت.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر راگەیاند:” لە ئەمڕۆوە دەستمان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ پابەندکردنی هاوڵاتیان بە بەستنی ماسک و ئەو کەسانەی پابەندی بەستنی ماسک نەبن بە بڕی ”٢٠” هەزار دینار سزا دەدرێن ئەگەر کەسێک لەئۆتۆمبێلێکدا بێت مەرج نییە ماسک ببەستێت، بەڵام ئەگەر ژمارەی کەسەکان زیادیکرد دەبێت ماسک ببەستێت، بە پێچەوانەوە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە سزادەدرێت. بڕیاردراوە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان دابخرێن و رێگە نەدرێت ئاهەنگ سازبکرێت.
هەروەها ڕاشی گەیاند:” دانانی پرسە و سەردانی سەرقەبرانیش بە بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە و ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن، ئەوا خاوەنی ئاهەنگ یان پرسەکە بە بڕی دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ رێژەی ٥٠٪ی ئەو غەرامەیەی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت دەدرێت بەو کەس و مەفرەزەیەی غەرامەکە دەنوسێت. ”دەشلێت” رێژەکەی دیکەش بۆ دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزی خەرجدەکرێت
جێگری پارێزگاری ههولێر رایگەیاندبوو:” ههر هاوڵاتیهك له شاری ههولێر و قهزا و ناحیهكانی سهر به پارێزگاكه ماسك نهبهستێت له دهرهوه، ئهوا به بڕی ٢٠ ههزار دینار غهرامه دهكرێت، ئەوەشی خستبووەڕوو، ئەو کەسەی غەرامەکە نەدات دەستبەسەر دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق