هۆگرعەدنان-ناوەندی هەواڵ- نوێ ژین
یاریە دۆستانەکەی،نێوان هەردووهەڵبژاردەی ئافرەتانی "ئینگلتەراو ئەڵمانیا" دواخرا،بەهۆی توشبونی هەندێ لەیاریزانان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، دەستەی کارگێری هەردوو هەڵبژاردەکە،کە وابریار بوو رۆژی سێشەمە یاریەکە لەسەرخاکی ئەڵمانیا بەرێوە بچێت،وابریارە یەریەکە لە بەرواری ١ دیسەمبەری ئەمساڵ لە نەرویج بەرێوە بچێت.
فیل نیڤایل راهێنەری خانمانی ئینگلتەرا رایگەیاند"هەموو مان دەمان ویست یاریەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت،بەڵام یەکێتی تۆپی پێ بریارێکی دروستی دا بەدواخستنی یاریەکەو،سوپاسی هەردوو هەڵبژاردە دەکەم بۆپاڵپشتی کردن ،بەرزنرخاندنی بریارەکە"
هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا ،بەرلەگەشت کردنیان بۆ ئەڵمانیا،کەمپێکی راهێنان ،مەشقکردنیان لەپارکی جۆرج ،لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ئەنجام دابوو لە رۆژی هەینی رابردوو وەک ئەمادەکاریەک بۆ روبەروبونەوەی خانمانی ئەڵمانیا.
کۆتا روبەروبونەوەی هەردووهەڵبژاردە لەمانگی ١١ ساڵی رابردوو بو ،بەئەنجامی ٢-١ یاریزانانی ئەڵمانیا یەریەکەیان بردەوە لە نێو یاریگای "وێمبڵی"لەسەر خاکی ئینگلاند.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق