شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دووكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، کە دوکانەکانیان بڕاوە و دزییان لێ کرابوو".
ئەمڕۆ دووشەممە۱۹ـی تشرینی یەکەمی۲۰۲۰، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاووکردەوە و ڕایگەیاند:"دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ۱٤ـی تشرینی یەکەمی۲۰۲۰، دوو هاوڵاتی سكاڵایان له‌به‌شی پۆلیسی دووكان تۆماركردبوو، كه فرۆشگاكانیان له‌سنوری قه‌زاكه بڕدراوه‌و دزییان لێكراوه ، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دووكان، توانیان یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكەن".
ئاماژەیان بەوەشکرد:"کە لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس بۆ گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا له‌شاری سلێمانی توانرا ده‌ستگیربكرێت و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر كه به‌تۆمه‌تبار بوو".
ووتیشی :"له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق