هەوڵێکی بەقاچاخبردنی نەوت ئاشکرا کرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 19 أكتوبر 2020

هەوڵێکی بەقاچاخبردنی نەوت ئاشکرا کرا




گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین


دوایی ئەوەی کۆمەڵە تۆمەتبارێکی ڕێکخراو، هەوڵی بەقاچخبردنی نەوتی خاوی کێڵگەی بەسرەیاندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دەزگای هەواڵگری بەسڕە، ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەشیان لەدژ گیرایەبەر، هەوڵەکەیان شکستی پێهێنرا.


لەڕاگەیاندراوێکدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو گرووپە تۆمەتبارە، هەوڵیان داوە لەڕێگەی بۆڕییەوە نەوتی کێڵگەی بەسڕە، نەوتی خاو بەقاچاخ بگوازنەوە بۆ پاڵاوتگەی شعێبە.


لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە، کەوا ئۆپڕاسیۆنەکە لەژێر سەرپەرشتی هاوبەش ئەنجامدراوە و ڕێکاری یاسایی لەدژیان گیراوەتە بەر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق