ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 19 أكتوبر 2020

ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە


شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

لەنێو هۆتێلێکی هەولێر کەسێک هاوژینەکەی خۆی کوشتووە و دواتر لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیکردنی کەسێکی راگەیاندووە و دەڵێت: "لەنێو هۆتێلێکی هەولێر هاوژینەکەی خۆی کوشتووە و دواتر لە بازگەی شێراوە دەستگیرکراوە، رووداوەکە رۆژی ۱۰ـی تشرینی یەکەمی۲۰۲۰، روویداوە و ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە رەگەز عەرەبە".

ئەوەش باسکراوە :"کاتژمێر ٥:۰۰ـی بەیانی لە بازگەی شێراوەی رێگەی هەولێر - کەرکووک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی بەناوی "عامر خضير حەمادی" دەستگیرکراوە و هەمان رۆژیش لە کاتژمێر ۳:۳۰ خولەکی بەرەبەیان هەڵساوە بە کوشتنی ژنەکەی بەناوی "هێلین خالید مستەفا" لەناو هۆتێلێکی شاری هەولێر و هەوڵی راکردنی دابوو دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

لەکۆتایدا ئاماژە بەوەشکراوە: "کە تیمەکانی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لەناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوە و بە ماددەی ٤۰٦ یاسای سزادانی عیراقی بەندکرا".



 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق