پیاوێک دوای ٧٠ ساڵ لە هاوسەرگیری ژنەکەی خۆی کوشت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 12 نوفمبر 2020

پیاوێک دوای ٧٠ ساڵ لە هاوسەرگیری ژنەکەی خۆی کوشت


  

سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین


پیاوێکی ئەڵمانی ٩٢ ساڵ دوای ٧٠ ساڵ لە هاوسەرگیری ژنەکەی خۆی کوشت و دەڵێت، زۆرم خۆشویستووە بۆیە ئەو کارەم کردووە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئەرەبیک ئاڕ تی"پیاوێکی ئەڵمانی لە دادگای فورتسبۆرگ دانی بە کوشتنی ژنەکەیدا نا، و دەڵێت " چەندین ساڵە بە هەموو توانامەوە چاودێری خێزانەکەم  دەکەم و زۆرباش ئاگاداری بووم."


پارێزەری پیاوەکە دەڵێت: کە بەهۆی رق و خۆپەرستی یان ناکۆکیەوە ئەو کارەی نەکردووە، بەڵکو بەهۆی خۆشەویستیەوە ئەو کارەی کردووە، و ئاماژەی بەوەش کرد،" کە پیاوەکە چەندین ساڵە ئاگاداری هاوسەرەکەی بووە و زۆر باش خزمەتی کردووە، و سەنتەری کۆمەڵایەتی شارەکە تەنها دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا سەردانیان دەکردن، و پیاوەکە نەیوستوە کە بچنە خانەی بەساڵاچوان، بۆیە بڕیاریان داوە کە پێکەوە خۆیان بکوژن، دوای ئەوەی پیاوەکە بە سەرینێک ژنەکە دەخنکێنێت، هەوڵی خۆکوشتن دەدات بەڵام سەرکەوتوو نابێت.


داواکاری گشتی وتی "پیاوەکە دەبێت بە تاوانی لێدان کە بووەتە هۆی مردن سزا بدرێت بەبێ ئەوەی وەک بکوژێک سەیر بکرێت، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی خەمۆکیەکی زۆرەوە رووداوەکە روویدابێت و لەبەر ئەمە تاوانبارکردنی کەسەکە بە تاوانی کوشتن ناتەواوە."


ژن و پیاوەکە هیچ منداڵێکیان نەبووە، بڕیارە دادگای کردنەکە تا رۆژی پێنج شەممە بخایەنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق