ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 12 نوفمبر 2020

ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە




شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان،بەنیگەراییەکی قووڵەوە لەدواین هەنگاوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین لەبەرامبەر یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی داراییی پەسەند کرد ئەم ھەنگاوە، پێشێلکردنی گیانی پێکەوەژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۲ـی تشرینی دووەمی۲۰۲۰،سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند:"بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەدواین ھەنگاوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین، کە بەبێ رەچاوکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ھاوبەشی و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی کە لەدەستووری عێراقدا چەسپێنراون".


ناوبراویان ئاماژەی بەوەشداوە:"لەسەر بنەمای زۆرینە و بێ ڕەچاوکردنی مافی خەڵکی کوردستان، بەرەبەیانیی ١٢ ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی داراییی پەسەند کرد ئەم ھەنگاوە، پێشێلکردنی گیانی پێکەوەژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە".


 باسیان لەوەشکرد:"ئەمە وەستانەوەیە دژ بەھەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەماکانی دەستوور بۆیە وێڕای سوپاس و دەستخۆشیی زۆری خۆمان بۆ تەواوی فراکسێۆنە کوردستانییەکان و سەرجەم نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان کە یەکھەڵوێست و ھاوڕِابوون بۆ رەتکردنەوەی بەشداربوون لەدانیشتنی دەنگدان".


لەکۆتایشدا سەرۆکایەتی پەلەمانی کوردستان ووتیشی:"کە رایدەگەیەنین کە بەھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لەدامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەم پێشھاتە لێکدەدرێنەوەو ھەڵوێست و بڕیاری یەکگرتووانە دەگیرێتە بەر، چونکە ئەم بابەتە پەیوەندیی بەژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە هەیەو ئەرک و بەرپرسیارێتیی هاوبەش دەخاتە ئەستۆمان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق