بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکی تەمەن ٣٦ ساڵ بەتۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد، کە لەساڵی ٢٠٠٩ـەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیەیێندراوێکی بڵاوکردەووە و ڕایگەیاند: "بەشی پۆلیسی عەنكاوە، هەریەكە لە بنكەی پۆلیسی عەنكاوە و بنكەی پۆلیسی تووڕەق، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن لەناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی "ع.ع.ح" تەمەن ٣٦ ساڵ دەستگیر كرد، كە لەساڵی ٢٠٠٩ـوە بەپێی ماددەى ٤٠٥ لە یاسای سزادان داواكرابوو".
ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتباری ناوبراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری "كیا فلات"، دەمانچەیەكی جۆری "كڵۆك" و كلاشنكۆفێكی جۆری "سیخۆ مزەللی"ـدا گیرا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
ماددەی ٤٠٥ لە یاسایی سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ دەرچووە، کە لەم ماددەیەدا باس لە سزادان و کوشتنی بەئەنقەست دەکات و تاوەکو ئێستا چەندین کەس بەپێی ئەم ماددەیە سزادراون و بە ڕێکاریی یاسایی بەند کراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق