شوان ئەمین _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
پێشمەرگەکانی مەڵبەندی ۲۰ـی قەرەچوغی یەکێتی،ئەمشەو مەفرەزەیەکی چه‌كدارانی داعش بەمەبەستی کاری تێكده‌ری له سنوری قه‌زای مه‌خمور ھەوڵی دزەکردنیان دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۹ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۰،سەرچاوەیەک لەپێشمەرگەکانی مەڵبەندی ۲۰ی قەرەچوغی یەکێتی راگەیاند:" ئەمشەو مەفرەزەیەکی چه‌كدارانی داعش بەمەبەستی کاری تێكده‌ری لەنێوان گوندەکانی عەلیەرەش و قەراتە سۆران و کەمپی شەھید رۆستەم جودی "پەکەکە" له سنوری قه‌زای مه‌خمور ھەوڵی دزەکردنیان دا".
باسیا لەوەشکرد:"لەلایەن گەریلاکانی پاسەوانی کەمپی مەخمور تەقەیان لێکراو شەر لەنێوان ھەردوولا دروست بوو، پاشان چه‌كداره‌كانی داعش پاشەکشەیان کرد".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو،" دوای پاشەکشەی چه‌كدارانی داعش لەسنوری گوندی عەلیەرەش وەک پێشمەرگەکانی مەڵبەندی قەرەچوغی یه‌کێتی ڕووبەڕوویان بوینەوەو لەولاشەوە سوپای عێڕاق تەقەیان لێکردن ناچار چه‌كداره‌كانی داعش بۆ مۆڵگەکانی خۆیان رایان کرد".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق