سلێمانی.. گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 نوفمبر 2020

سلێمانی.. گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


  



سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین



وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو لەشاری سلێمانی گەنجێك لەناو كافتریایەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" كەمێك پێش ئێستا پۆلیس لە رووداوێك كە لە یەكێك لە كافتریاكانی سلێمانی روویداوە ئاگادار كرایەوەو تیمەكانی پۆلیس و بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵگرتنەوەی بەڵگەنامەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، پێدەچێت رووداوەكە خۆكوژیی بێت".


لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و تەرمی گەنجە كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق