یەپەگە لە شەنگال کشایەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 نوفمبر 2020

یەپەگە لە شەنگال کشایەوە


  




ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


چالاکوانێکی ئێزیدی ڕایدەگەیەنێت،ئەمشەو یەکینەکانی بەرخودانی شنگال یەپەگە بارەگاکانی خوی لە سەنتەری قەزای شنگال چوڵکرد و بریارە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق شوێنەکانیان بگرنەوە.


چالاکوانێکی ئێزدی لە شنگال راگەیاند:" دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووجار یەپەگە لە شنگال خۆپێشاندانیان کرد لە دژی رێکكەوتنی ھەولێر و بەغدا، ئەمشەو بارەگاکانی خۆیان لەو شاره‌ چوڵکرد".


ئەو چالاکوانە دەشڵێت،" بەپێی زانیارییەکان تەواوی بارەگاکانی ناوسەنتەری قەزای شنگال چوڵکران و رادەستی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق کراون".


ووتیشی،" ئەو بارەگایانەی ئەمشەو یەپەگە چوڵیكردوون، پێشتر لە ژێر کونترۆڵی سوپا و پۆلیسی عێڕاقدابوون".


ئەوەشی خستەڕوو،" بارەگاکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال لە سەر چیای شنگال و گەلی کەرسێ و چەند شوێنێکی تر ماون و تائێستا چوڵ نەکراون".


دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال لە لایەن بەشێک لە ئێزیدیەکانەوە نیگەرانی لێکەوتەوە و نەڕازیبوون لەسەر ئەم ڕێککەوتنە و بەشێکیشیان پێیان وایە شارەکەیان فرۆشراوە بە عێڕاق.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق