سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارانەی لە وڵاتان بلۆککراون نزیکەی ٥٠٠ ملیار دۆلارە و بە پێویستی دەزانین حکومەتی عێراق هەوڵ بدات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانە.
ئەحمەد سەفار بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:" پرسی گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوە یاخود لە وڵاتان بلۆككراون نزیكەی ٥٠٠ ملیار دۆلارە ئەوەش بۆتە بابەتێكی گرنگو پێویستە حكومەت بەخێرایی كار لەسەر ئەو پرسە بكات".
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە،" بە پێویستی دەزانین حکومەتی عێڕاق هەوڵێكی نێودەوڵەتی بدات بۆ ئەوەی ئەو پارانە بگەڕێنێتەوە، تاكو لەم قەیرانی داراییەدا سوودی لێوەربگرێتو قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر عێراق بداتەوە، بەتایبەتی ئەو قەرزانەی كە لەچەند مانگی رابردوودا بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران وەریگرتووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق