ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوا له خۆپیشانده‌رانی شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار دەکات، كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
موقته‌دا سه‌در،له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "ده‌بێت ئاشتی و ئاسایش له ناسرییه به‌رقه‌راربێت و پێویسته خه‌ڵكی ناسرییه له‌نێوان خۆیاندا به‌گژیه‌كدا نه‌چنه‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵی شڵه‌ژاندنی ره‌وشی ئه‌منی ناسرییه بدات و رێز له شكۆی ده‌وڵه‌ت نه‌گرێت، ئه‌وا پێویسته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه به‌توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت."
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئامۆژگاری خۆپیشانده‌رانی ناسرییه ده‌كه‌م كه كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كانیان بهێنن و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، چونكه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پێویستیان به یه‌كریزی هه‌یه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و خۆپیشانده‌ران روویدا و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س كوژراون و ٨٥ی دیكه‌یش برینداربوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق