سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری مستەفا کازمی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق سورە لەسەر ناردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، دواخستنی ناردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکە بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە بووە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی و ئابوری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" حکومەت سورە لەسەر ناردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی "٢٠٢١" بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەم هەفتەیەدا ئەگەر پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ پەسەند بکرێت رێگری دەکات لە دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران".
ناوبراو وتیشی،" دواخستنی ناردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی "٢٠٢١" بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی ئەو دۆخە داراییە خراپەوەیە کە لە ئێستادا لە ئارادایە".
ئاماژەی بەوەشدا،" ئەم بارودۆخەی ئێستا وایکرد کە حکومەت پێداچونەوە بە زۆر پرسدا بکات وەک گەورەکردنی سەرچاوە نانەوتییەکان و پێداچونەوە بە هەندێک خەرجی زیادە کە ئەوەش پێویستی بەماوەیەکی درێژ هەیە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق