ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی تشڕینی دووەمی ٢٠٢٠ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکدا داوادەکەن کە شاندێک کە خاوەن بڕیاری خۆی بێت سەردانی بەغدا بکات.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی یەکێتی و گۆڕان بەم شێوەیە:
راگەیاندراوی رۆژنامەوانی
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٩ـی تشڕینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو ، لەسەر دواین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق ، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم ، کە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە ، دواتریش بەدیارکراوی دوای دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پەیوەندیدار بە کورتھێنانی بودجەو وەرگرتنی قەرز قەیرانەکە قوڵتربووەتەوە.
سەڕەڕای جەختکردنەوە لەتوندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا، بەپێویست زانرا ھەنگاوی کرداری خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێت، ھەروەک ھاوڕابووین لەسەر ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
١- بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی کوردستان ، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢١ فیدڕاڵی.
٢- پێشوازی لەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەین ، ھەروەک لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە.
٣- زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە.
کۆبوونەوەکەی هەردوو حزبه کوردیەکە دوای ئەوەدێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی واژۆکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ـی عێڕاق لە ئەنجۆمەنی نوێنەران و بەبێ ڕەزامەندی کورد، ئەوەش ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێناو بەهۆیە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا قۆڵتربوونەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق