ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەكی ئەلیكترۆنی كارئاسانی بۆ ھاووڵاتییان و شەفافی لە داھاتی دامەزاوەكانی حكومەت دەكات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بانكی ناوەندی عێڕاق ڕایگەیاند:"بە ئەلیكترۆنیكردنی سندووقی دانیشتوان دەبێتە ھۆی بووژانەوەی كەرتەكانی حكومەت و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار و شەفاف بۆ بەھێزكردنی ژێرخانی ئابووری وڵات.
لە ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە،" ئامانجی پڕۆژە ئەلیكترۆنییەكەی بانكی ناوەندی بەشێوەیەكی گشتی بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتە بەتایبەتی لەكاتی كۆكردنەوەی داھاتەكانیان و لەسەروویانەوە گرنگیدان بەو ھاووڵاتیانەی داوای قەرز و خزمەتگوزارییە داراییەكان دەكەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە،" بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە عێڕاق ژێرخانی ئابووری لاوازە و ڕەخساندنی هەلی کار کەم بووتەوە و ڕێژەی بێکاری لەم وڵاتە ڕۆژانە بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق