شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌ڕله‌مانی کوردستان ڕایگەیاند،وه‌ك لیژنه‌كه‌یان پێشنیازی ئه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن، كه ده‌رگای قوتابخانه‌كان وه‌ك ئێستا به داخراوی بمێننه‌وه تا مانگی یەک.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ۲۹ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۰،عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:"كه وه‌ك لیژنه‌كه‌یان پێشنیازی ئه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن، كه ده‌رگای قوتابخانه‌كان وه‌ك ئێستا به داخراوی بمێننه‌وه تا ۱ـی ۱ـی ۲۰۲۱ و ئه‌وكات بڕیاری دیكه بدرێ".
ناوبراو باسی لەوەشکرد:"كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا، واته‌ی ئه‌وه نییه پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه و جارێكی تر ڕێژه‌كه هه‌ڵبكشێ، قۆناغه‌كه هیشتا مه‌ترسیداره، بۆیه پێمان وایه جارێكی تر بڕیاری داخستنی قوتابخانه‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌ڕله‌مانی كوردستان ووتیشی:"بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی دادێ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببنه‌وه و به پێی ڕاپۆرتی ئاماده‌كراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیاری كۆتایی له باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌درێ".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق