هەولێر.. دووبرا پۆرزایەکی خۆیان دەکوژن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 نوفمبر 2020

هەولێر.. دووبرا پۆرزایەکی خۆیان دەکوژن




هاوژین  محمەد -ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین


پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەکی شێخ ئەحمدی شاری هەولێر دوو برا پۆرزایەکی خۆیان بە چەقۆ دەکوژن.



لە ڕاگەیەنراوێکدا گوتەبێژی پۆڵیسی هەولێر ڕایگەیاند:" کاتژمێر ٥ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠" لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر دوو برا بە چەقۆ هێرشدەکەنە سەر پۆرزاکەیان و دەکوژن".



گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ووتیشی،" گەنجە کوژراوەکە ناوی بەختیار ڕۆستەمە و لە دایکبووی ١٩٨٩یە،بکوژەکانیش هەڵاتوون، لە ئێستاشدا پۆلیس دەستی بە لێکۆلینەوە کردووە".



بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە، دوو کەس ئەو گەنجەیان کوشتووە کە پوورزای کوژراوەکە بوون، هۆکاری کوشتنەکەش روون نەکراوەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق